بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی مێدیایی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە کاردانەوە بە پەیامەکانی ڕاگەیاندنی شەڕ لەلایەن تورکیاوە ڕایگەیاند کە هیچ ڕۆڵێکی لە ئەو هێرشانە نەبووە و تورکیا بۆ بەدەست هێنانی بیانوویەک بۆ شەڕ ئەو هێرشانە کە خۆی ئەنجامی دەدات دەیخاتە مل ئەوان.
بە پێی ئەم هەواڵە، نووسینگەی مێدیایی هەسەدە سەبارەت بە بەردەوام بوونی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک وتی: حکومەتی تورکیا بۆ ئەوەی کە ڕەوایی بدات بە هێرشەکانی خۆی، هەواڵی درۆ بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت کە هێزەکانی ئێمە هێرش دەکەن. لە حاڵێکدا کە ئێمە پێشتریش ڕامانگەیاندبوو کە لە ئەو ناوچانە، هێزەکانی ئێمە هیچ جۆرە جموجووڵێکیان نەبووە و ئەو ڕاپۆرتانە بەس بۆ ڕەوایی دان بە هێرش و داگیرکارییەکانی خۆیان بڵاو دەکەنەوە.
Your Comment